الاثنين، 17 فبراير 2014
الاثنين، 10 فبراير 2014
بەرنامەی cameyo
9:26 ص
لا يوجد تعليقات
ئەم بەرنامەیە بەکاردێت بۆ کردنى بەرنامە بە پۆرتەپڵ بە هۆی ئەم بەرنامەیەوە وا لە بەرنامەکانت بکە کە
چیتر پێوییست بە دامەزراندن نەکەن
الأحد، 9 فبراير 2014
خۆپاراستن لە شەکرە
بۆ خۆپاراستن لە شەکرە وەرزش بکە
راپۆرتێكى
رێكخراوى تهندروستى جیهان ئاماژه بهوه دهدات كه جوڵهو چالاكى
جهسته، دهبێتههۆى سهرفكردنى وزهو باشترین رێگهیه بۆ
تهندروستییهكى باشو خۆپارێزى له چهندین نهخۆشى وهك شهكرهو
قهڵهوىو دڵو..هتد.
راپۆرتهكه ئاماژه بۆ ئهوه دهكات، چالاكى جهستهیى بهسوده بۆ
ههموو تهمهنهكانو كردنیشى زۆر ئاسانه وهك رۆیشتنى ئاسایىو
مهلهوانىو.. هتد.
راپۆرتهكه رایدهگهیهنێت كه كردنى وهرزش بۆ ماوهى 30 خولهك
رۆژانه، سودى زۆرى ههیه، وهك توشبوون بهنهخۆشى شهكره بهڕێژهى
40% كهمدهبێتهوه، پارێزگارى له كێش دهكات، پهستانى خوێنو رێژهى
كۆلیسترۆل رادهگرێت.
له بهرامبهر دا، نهبوونى چالاكى رۆژانه، وهك وهرزشو هاوشێوهكانى، یهكێكه له 10 هۆكارهكانى مردن له جیهان دا.
ئامارهكان ئاماژه بهوه دهدهن كه له جیهان دا 250 ملیۆن كهس
ههڵگرى نهخۆشى شهكرهن، له 20 ساڵى داهاتووش دا رێژهكه بۆ 380 ملیۆن
بهرزدهبێتهوه.
ژیانی رۆنالدۆ
ژیانی کریستیانۆ ڕۆناڵۆ
ناو :ڕۆناڵدۆ
ساڵیلهدایك بون :5/2/1985
شوێنی لهدایك بون:ماديرا (پرتوگال)
شوێنی یاریكردن: هێرشبهر
باڵا:185 سم
كێش:80 كغم
ڕهگهز :پرتوگالی
كریستانۆ ڕۆناڵدۆ یهكێكه له یاریزانه بههێزهكانی جیهان یهكیكه لههێرشبهره بههێزهكان سهرهتای یاری كردنی ئهم یاریزانه دهگهڕێتهوه بۆ یانهی سپۆرتیك لیشبۆنه ی پرتوگالی كهتوانی ئاستێكی باش لهگهڵ ئهم یانهیهدا پێشكهش بكات و توانی لهگهڵ یانهی لشبۆنهدا كاسی سۆپهری لیگا بهدهست بێنێت لهساڵی 2002 ئهمه ش وایكرد كهوا فیرگسۆن ڕاهێنهری شهیتانه سورهكان بهلای خۆیدا ڕابكێشێت تابتوانێت پهلكێشی بكات ئهوهبو فیرگسۆن توانی لهساڵی 2003 دا پهلكێشی یانهكهی بكات ڕۆناڵدۆ توانی ئاستێكی زۆر بهرز پێشكهش بكات لهم یانهیه ئهویش بههۆی بونی چهندین یاریزانی بهناوبانگ و بههێز له ههمان یانهدا كریستیانۆ لهگهڵ شهیتانه سورهكان چهندین
نازناوی بهدهست هێناوه ڕۆناڵدۆ یاریزانێكی ههمیشه جوڵاو بوه بهسهماو فهنهكانی یازانان و جهماوهری سهرسام دهكرد
بۆندهكهی كریستانۆ ڕۆناڵدۆ تا 2008 بوو بۆیه چهندین یانه داوای گرێبهستیان لهگهڵ مۆربكات ههروهها ئیدارهی یانهی مان یوناتد داوایان لهم یاریزانه دهكرد كهوا بۆندهكهیان لهگهڵ نوێ بكاتهوه بهڵم ئهو ئهوپاره خهیاڵیهی یانهی ڕیاڵ مهدرید داینابوو بۆ كڕینی ئهم یاریزانه تهماحی كرده ئهم یاریزانه بۆیه لهساڵی 2009 بۆندی لهگهڵ ڕیاڵ مهدرید مۆركر بهبڕی 95 ملیۆن یۆرۆ
ئێستا ئهم یاریزانه لهڕیزی یانهس شاهانهدایه ئاستێكی باشی پێشكهش كردوه
دهسكهوتهكانی
دهسكهوت یانه ساڵ
1.سۆپهرلیگا سپۆرتیگ لیشبۆنه 2002
2.كاسی ئیتیحادی ئینگلیزی مانجستهر یونایتد 2004
3.كاسی ڕابیتهی موحتهریفین مانجستهر یونایتد 2006..2009
4.خولی ئینگلیزی نایاب مانجستهر یونایتد 2007.2008.200
5.خولی یانه پاڵهوانهكای ئهوروپا مانجستهر یونایتد 2008
گۆاستنهوهكان
سپۆرتیك لیشبۆنه 2001 بۆ 2003
مانجستهر یونایتد 2003 بۆ 2008

ژیانی میسی
9:37 ص
لا يوجد تعليقات
ژیـــــــــــــــــــانی میســــــــــــــــــــــی
لەدایکبوون : 24/6/1987
نیشتەجێی : ڕۆساریۆ ، ئەرجەنتین (ئێستا لە گەڕەکی ئۆزماکراناس لە شاری بەرشەلۆنا)
نەتەوە : ئەرجەنتینی
پیشە : یاریزان
مووچە : ١٢ ملیۆن
باڵا : ١.٦٩ م
کێش : ٦٧ ک
ناسراو بە هۆی : مارادۆنای تازە
یار : ئه نتونيلا سانسيش
دایک و باوک : دايك-تيليا كوجينيۆ/ باوك-خۆرخى
خەڵاتەکان : باشترين ياريزانى جيهان ساڵى/٢٠٠٩-٢٠١٠-٢٠١١
لیۆنیل میسى (بە ئینگلیزی: Lionel Andrés Messi) له ٢٤ حوزهیرانى ساڵى ١٩٨٧ له دایكبووه له تهمهنى پێنج ساڵیدا دەستی کردووە بە یاریکردن لە شاری (فراندولی) لەو یانەیەی کە باوکی لە ئارجەنتین بەڕێوەی دەبرد لەو کاتەدا سەرنجی خەڵکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە وە بە خێرایی برووسک و ناوبانگی دەرکردووە کە لەگەڵ برا گەورەکەی (رۆدریغۆ) لە یانەکە دا یاریان کردووە ، دکتۆرەکان پشکنینیان بۆ میسی ئەنجامدا بینیان دووچاری کەمبوونی (ھۆرمۆنی ئێسک) ھاتووە کە دەبێتە ڕیگر لە بەردەم بەردەوامی لە یاریکردن داو لە بەردەم گەشەکردنی. بۆ ئەم مەبەستە پێویستی بە نەشتەرگەریەکی گەورە ھەبوو پارەیەکی زۆری دەویست کە لە توانای (ئارجەنتین) نەبوو ، ئەمە و باوکی پەیوەندی بە چەند خزمێکی کرد لە ھەرێمی (کاتالۆنیا) ئەو سەفەرەیان کرد بۆ (ئیسپانیا لەوێ یانەی بەناوبانگی (بەرشەلۆنا)ی ئیسپانی خستیە ژێر چاودێری کە لەگەڵ یانەکەیان یاری بکات لە (ئەمریکای باشوور) . لە یەکەم دەرکەوتنی (میسی) بە درێسی بەرشەلۆنا لە یاریەکەدا توانی (٥) گۆڵ تۆمار بکات و وەک یاریزانێکی بەتوانا دەرکەوت لەوکات دا یانەی بەرشەلۆنە سەرسام بوو پێی خەرجی چارەسەرکردنی خستە ئەستۆی لەو کاتەی درێژی میسی (١٤٠سم) بوو ، نەشتەرگەریەکەی بە سەرکەوتوویی بۆ ئەنجامدراو درێژی گەیشتە ١٧٠ سم. میسی بەرامبەر ئەو چاکەیە باشترین یاری ئەنجامدا و توانی (٣٧) گۆڵ تۆمار بکات بۆ بەرشەلۆنا ، وە ئەو چواردە مانگەیەی کە میسی لە بەرشەلۆنا بووە ئەستێرەیەکی جیھانی تۆپی پێ .
لەساڵی ٢٠٠٤ یانەی ئیسپانی داوایی لە میسی کرد لە ھەڵبژاردەکەیان یاری بکات و ڕەگەزنامەی ئیسپانیای پێ بەخشرا بەڵام میسی خۆشەویستی و لایەنگری بۆ ئارجەنتین بوو . ئەمە بووە ھۆی ئەوەی یاری بۆ گەنجانی ئەرجەنتین بکات بەرامبەر (پاراگوای) ئەمجارە میسی یارییەکی بۆ بەرشەلۆنا ئەنجامدا بەرامبەر بە یانەی ئیسپانیۆل توانی بە گۆڵێک سەرکەوتن بەدەست بھێنێ ، ئەمجارەیان لە یاری نێوان بەرشەلۆنا و باسیستی ساڵی ٢٠٠٤ - ٢٠٠٥ بچێتە ھۆڵەندا لەمەیان لەیاری پاڵەوانی لاوان بشداری کرد و توانا و ھونەری کردنی بۆ جیھان دەرخست گەنجەکان پێی سەرسام بوون ڕاھێنەری کۆڵۆمبیا وەک باشترین یاریزانی گەنج ناساندی لەو یاریەدا سەر کەوت ونازناوی یاریزانی قاچ زێڕینی پێ بەخشرا بەو گۆڵانەی تۆماری کردن. میسی وەک یاریزانێکی بەناوبانگی جیھان ناسراو پێشکەوت وەک ئەفسانەیەکی تۆپی پێ ناسرا. ھەندێک وەک مارادۆنا بەیاریزانێکی بەھرە دار پێی سەرسام بوون ، ئەو یاریزانە وای دەزانی ئەوە خەونێکە بەڵام کۆششی و ھەوڵدان بوو سەرکەوتنی مسۆگەر کرد .میسی ئەستێرەیەک بوو بەختێکی باشی ھەبوو کەوا فێربوو چۆن ببێتە یاریزانێکی وا بەتوانا و بەناوبانگ ناوی بکەوێتە ناو گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ئارجەنتین . لە یاریەکی نێوان (ئارجەنتین و مەجەر) لە دوایی دوو خوولەک ناوبژیوان کارتی سووری بە ڕوویدا بەرزکردەوە کە بووە ھۆی نیگەرانی میسی .
میسی لە کۆتایی یاری کردنی یانەکەیان بۆجامی جیھانی کە لەنێوان پاراگوای و ئەرجەنتین بوو توانی لە تایمی دووەم بەشداری بکات بەڵام نەی توانی گۆڵی بەرامبەر بکات بەڵام لەیاریەکی چاوەڕوانکراودا کەلە نێوان یانەی پیڕۆ ئەنجام دەدرێ جەماوەرەکەی چاوەڕوانیەکی باشی لێدەکەن کەسەرکەوتن بەدەست بھێنێت میسی وەک مارادۆنا بناسرێ و تیپەکەیان دڵخۆش بکا, وە هەروەها دۆستیکى خۆشەویستى ڕۆنالدینهۆ ى ئەستێرەى تۆپى پیى بەڕازیلە ئەمەش بەهۆى ئەوەى ئەو کاتەى ڕۆنالدینهۆ لە بەرشەلۆنا] یارى دەکرد هاوکارێکى مەزنى میسى بوو کە پاسە جوانەکانى بۆ میسى بوونە هۆى سەرەتاى دەرکەوتنى میسى و ناساندنى بە میدیاکان , کە میسى خودى خۆى دان بەم راستیەدا دەنێت و دەلێت (ڕۆنالدینهۆ هاورییەکى خۆشەویستمە وەک مامۆستاى خۆم تەماشاى دەکەم و شتى زۆرى لێوە فێربووم)
ژیانی
لیۆنێل مێسی بە منداڵی - لە تیپێکی تۆپی پێ
کاتێک تەمەنی پێنج ساڵان بوو دەستی کردن بە یاریکردن بۆ یانەیەکی ناوخۆیی بە ناوی گراندۆلی کە باوکی ڕاھێنەری ئەو یانەیە بوو . پاشان لە ساڵی ١٩٩٥ ڕوویکردە یانەی نیویڵس ئۆڵد بۆیس کە لە شارەکەی خۆی ڕۆساریۆ بوو .
بە بەھرەیەکی زۆرەوە لەگەڵ یانەی نیولز دەرکەوت ، بە تێپەڕبوونی کات ھەست بە بچووکی باڵای و خاوی لە گەشەی دەکرا ، ئەم کێشەیەش بە پلەی یەک خانەوادەکەی نیگەرانکرد و بە پلەی دووەمیش یانەکە ، دایکی میسی لەو بارەیەوە دەڵێت : بەراوردمان لە نێوان ئەو و خوشک و براکانی دەکرد بە ئاسانی ھەستمان بە بچوکی باڵای دەکرد بە بەراورد لەگەڵ تەمەنی.
لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٩٧ کاتێک تەمەنی ١٠ ساڵ بوو باڵای میسی لە مەترێک و ٢٧ سم تێپەڕی نەدەکرد ، بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ئەو کێشەیە خێزانەکەی بڕیاریاندا پیشانی پزیشکێکی تایبەتمەندی بدەن سەبارەت بە بچوکی باڵای.
دیگۆ شوارزستاین پزیشکی بەرپرس لە نەخۆشخانەی شاری ڕۆزاریۆ دەڵێت : میسی یان بۆ ھێنام و پێیان وتم ئەستێرەیەکی تۆپی پێی بەھرەدارە و دەبێت ئاگاداری بم ، ئەرکی من یارمەتیدانی بوو لە گەشەکردنی ، پزیشکەکان دوای چەند پشکنینێک بۆیان دەرکەوت ھۆکارەکەی کەمی بەرھەمھێنانی جینێکی تایبەت بە گەشەیە لە لەشی میسی ، چارەسەرەکەش ئەوە بوو ڕۆژانە دەرزی تایبەتی بۆ بکرێت بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ ئەوەی جێگای ئەو ھۆرمۆنە بگرێتەوە کە لە لەشی میسی کەمبوو ، خێزانەکەی نیگەرانبوون کە کوڕە نۆ ساڵانەکەیان دەبێت ڕۆژانە دەرزی لێبدرێت و ئازاری جەستەی بدرێت ، بۆ زیاتر لە دوو ساڵ میسی ھەمووکات دەرزیەکی پێبوو تایبەت بە ھۆرمۆنی گەشەی دەستکرد کە لە ژێر کۆگای جلەکانی دەیشاردەوە.
خوان کالۆس لیگۆپمان ھاوڕێی بنەماڵەکەیان ، درێژەی ئەو باسەی لایە و دەڵێت : ئەو لەسەر جێگای نوستنەکەی پێش خەوتن دەرزیەکەی لە قاچی ئەدا و نەشی ئەھێشت کەس یارمەتیبدات کاتێک تەنیا ٩ ساڵ بوو. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خێزانەکەی زیاتر نیگەرانبوون بۆ کوڕەکەیان ، ڕوبەڕووی کێشەیەکی تر بوونەوە ، ئەویش پارەی مانگانەی دەرمانەکان بوو کە ١٥٠٠ دۆلار بوو ، ەوە ئەو برەش لە توانای خێزانەیەکدا نەبوو دایکی میسی دەڵێت: نرخەکەی زۆر گران بوو و لە توانای ئێمە نەبوو بیدەین ، وەزارەتی دارایی لە ڕێگای دامەزراوەیەکی خێرخوازی و بە ھاوکاری کۆمەڵەی ئەپێندەر بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ماوەی تەنیا دوو ساڵ یارمەتیان داین ، دواتر ڕەتیان کردەوە چی تر یارمەتیمان بدەن. دوای بڕینی ھاوکاریەکە ، دەرمانەکە پێویست بوو بۆ میسی ھەم وەک داھاتووی مرۆڤێک و ھەم وەک ئەوەی چارەنووسی یاریکردنی لە مەترسیدابوو . خێزانەکەی لە ھەموو درگایەکیاندا بۆ پەیداکردنی پارەی دەرمانەکانی مێسی ، بۆیە باوکی میسی ناچاربوو قسە لەگەڵ یانەی نیۆلز بکات و دوای ھەوڵێکی زۆرئەوان ڕازیبوون چەند دەرمانێکی سەرەتایی بۆ دابین بکەن ، بەڵام ئەوەش بەردەوام نەبوو تەنیا بۆ چەند مانگێک نەبوو ، ئەمەش دایکی میسی توڕەکرد و مسسێلیا کۆچێتینی (دایکی میسی)ی گەیاندە بنکەی سەرەکی یانەکە و لەوێ چاوی بە ڕاھێنەر ئارنیستۆ ڤیچینۆ کرد ، دایکی میسی لەوێدا ھەڕەشەی لێکردبوو وتبووی : قسەم لەگەڵ کردبوون سەبارەت بە دەرمانی لیۆ چەند جارێک ، ئێمە بێزاربووین لە ھەستنەکردن بە بەرپسیاریەتی ئێوە و دابین نەکردنی دەرمانەکان ، یەک شتت پێدەڵێم ، ناھێلم بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی و ئەگەر نەتوانن دەرمانەکانی بۆ ئامادە بکەن ڕوو دەکاتە یانەیەکی تر.
یانەی نیولز لەو شەودا ئەو کەسەی لەدەستدا کە دوای ١٠ ساڵ وەک باشترین یاریزانی جیھان ھەڵبژێردرا و دایکی ھەڕەشەکەی بردە سەر و میسی نیۆڵزی بەجێھێشت. پێگەی داھاتووی میسی ، یانەی ریڤەرپلەیت بوو ، باوکی میسی خۆرخی میسی لەگەڵ کوڕەکەی پاسێکیان گرت و لە ڕۆساریۆوە بەرەو بۆینس ئایرس ی پایتەخت بەڕێکەوتن ، لە ڕۆژی دواتر ڕوویانکردە یەکێک لە یاریگاکانی ڕاھێنانی تیپی لاوانی ریڤەرپلەیت کە نزیکبوو لە یاریگای مۆنۆمنتالی تایبەت بە تیپی یەکەم و بۆ ئەوەی میسی بەشداری لە تێستێک بکات لەگەڵ لاواندا خۆرخی میسی دەڵێت : یاریزانەکان ڕیزیان بەستبوو یەک لە دوای یەک ، کاتێک سەرەی میسی ھات کە بەڕێوبەرەکە کورتی باڵای بینی بێ ھیچ شتێک خستیە کۆتایی ریزەکە ڕاھێنەرەکان دەستیان کرد بە تاقیکردنەوە وەرزشیەکان و کەسیان گرنگیان بە میسی نەدا وەکو ئەوەی ھەر لەوێ نەبێت ، لە بەربەستەکە نزیکبوومەوە کە یاریگای لە دەرەوە جیا کردبوەوە و داوام لە بەڕێوبەرەکە کرد بەشداری بە میسی بکات کە تاقیکردنەوەکان بەرەو تەواوبوون ئەچوون بەڵام گوێی لێنەگرتم ، دوای چەند خولەکێک یەکێک لە ڕاھێنەرەکان لە میسی نزیکووبوەوە و لێی پرسی لە کوێ یاری دەکەیت ؟ میسی وەڵامی دایەوە لە ناوەندی ژمارە ٩ ، ڕاھێنەرەکە بێ باکانە وتی وەرە ناوەوە یاری بکە ، میسی بچووک دەستی بە یاریکرد و دوو خولەک تێپەڕی و کە تۆپ گەیشتە پێی میسی بە جوڵانەوەیەک لە دوو یاریزان دەرچوو و تۆپێکی ئاراستەی گۆڵکرد کە گۆڵپارێزەکە بەزۆر دەریھێنایەوە و بووە لێدانی کۆرنە ، دواتر بەڕێوبەرەکە بە دەنگێکی بەرزەوە وتی کێ باوکی ئەم بچووکەیە ؟ خۆرخی میسی وەڵامی دایەوە : من باوکیم ، زیاتر لە باوکی نزیکبووە و وتی : دەمانەوێت لە ڕیڤەر .
بەڵام کاتێک پشکنینی پزیشکی لە یانە تازەکەی بۆ ئەنجامدرا و تێیدا دەرکەوت کە کێشەی گەشەی ھۆرمۆنی ھەیە ڕیڤەر مێسی دوورخوستەوە و گرێبەستی لەگەڵ واژۆ نەکرد. دوای ڕەتکردنەوەی لەلایەن ریڤەر ، خێزانەکەی لە ھەموو کات زیاتر دڵنیابوون چارەسەرکردنی کێشەی کوڕەکەیان لە ناو وڵاتی تانگۆ نابێت ھەواڵی بوونی کوڕێکی بەھرەداری تۆپی پێ گەیشتە پایتەخی ھەرێمی کاتالۆنیا.
چیرۆکەکە ڕێڕەوێکی تری وەرگرت کاتێک یەکێک لە دۆزەرەوەکانی یاریزانە بەھرەدارەکان لە ئارجەنتین کە ھاوکاری یانەی بەرشەلۆنەی دەکرد ، بە کارگێری بلوگرانای ڕاگەیاند کەوا کەسێکی بەھرەدار ھەیە شایستەی ئەوەیە چاودێری بکرێت لە شاری رۆساریۆی ئارجەنتینیە لە کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٠ ڕاپۆرتێکی بەپەلە گەیشتە نوسینگەی جۆسیب ماریا مینگیلا لە کارگێری یانەی بارسا کە دواتر خۆی پاڵاوت بۆ پۆستی سەرۆکی یانەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ و ١٨٧٦ دەنگی ھێنا ، ڕاپۆرتەکە سەبارەت بە لیۆ بوو ، ھەرچەندە سەرەتا گرنگیەکی ئەوتۆی پێنەدا بەڵام ڕاپۆرت لە دوای ڕاپۆرت دەگەیشتە دەستی و سەرنجی ڕاکێشا ، مینگێلا لەو کاتەدا باسەکەی گەیاندە کارگێری یانەکە لە سەروویانەوە خوان گاسبارت بەڵام ڕەتی کردەوە باس لەو بابەتە بکرێت بەھۆی بچووکی تەمەنی بەڵام لە ڕاستیدا ڕازینەبوونی پەیوەست بوو بە خۆپەرستی گاسپارت و نەبوونی بەرژەوەندی تایبەتی خۆی کاتێک سەبارەت بە میسی وتی : تەنانەت ئەگەر ببێتە باشترین یاریزانی جیھانی تاوەکو من سەرۆکی بارسا بم نایەت ، دواتر مینگیلا قسەی لەگەڵ کارلیس ریکساک کرد کە ئەو کات پۆستی جێگری ڕاھێنەر لویس فانگال ی ھەبوو لە یانەکە ، بابەتی میسی لەگەڵ ریکساک کردەوە ، بەڵام کاردانەوەی ئەو لە سەرۆکەکە زۆر باشتر نەبوو بە مینگیلای وت : تۆ شێت بویت مینگیلا ، ئێمە پێویستمان بە یاریزانی ١٨ ساڵە بۆ ئەوەی بۆ تیپی یەکەم یاری بکات نەک مناڵێکی ١٢ ساڵ. مێنگیلا سەرەڕای ڕەتکردنەوەی داواکەی دەستبەردار نەبوو ، جارێکی تر بە تێلفۆن لە بەرشەلۆناوە پەیوەندی بە شاری سیدنی ئوسترالیا کرد لە مانگی نۆی ساڵی ٢٠٠٠ و قسەی لەگەڵ ریسکاک کردەوە سەبارەت بە لیۆ کە ئەو کات ریکساک لە سیدنی بوو بەھۆی یاریەکانی ئۆلۆمپی ، بە کاریگەری قسەکانی مێنگیلا یاریدەدەری ڕاھێنەرەکە لیۆ و خێزانەکەی بانگھێشتکرد دوای گەڕانەوەی لە سیدنی بۆ ئەوەی لە پایتەخی ھەرێمی کاتالۆنیا ئامادەبن بۆ تاقیکردنەوەی تواناکانی میسی میسی و خێزانەکەی بۆ ماوەی دوو ھەفتە لە ھۆتێل پلازا مانەوە لە نزیک بینای ئۆلۆمپی ، گەڕانەوەی ریسکاک لە سیدنی دوا کەوت و ئەوانیش بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ ئارجەنتین دابوو جەرەسی تێلفۆنێک بیسترا لە شەوی چوارشەمەی سێی مانگی تشرینی یەکەم (مانگی دە) ، لەو ژوورەی کە باوکی میسی لێ بوو لە ھۆتێلەکە و مێنگیلا داوای لێکردبوون یەک ڕۆژی تر بمێننەوە دوا دوو ھەفتەکە چونکە ریکساک بەیانی دەگەڕیتەوە بەرشەلۆنا و خێزانەکەی لە یەکێک لە یاریگاکانی مەشقپێدانی نزیک کامب نوو ئامادە دەبن رۆژی ھەینی ریکساک بە تایبەت و لەلایەن خۆیەوە میسی تاقی دەکاتەوە بە ئامادەبوونی چەند ڕاھێنەرێک .
لە بەیانی ھەینی و لە یاریگای بچوککراوەی ژمارە ٣ ، یاریەک لە نێوان لاوانی بارسا ئەنجامدرا بە بەشداریکردنی یاریزانێک لە وڵاتی تانگۆ کە ئەوانی تر زۆر لەو گەورە تربوون ، ریکساک چەند خولەکێک دوای دەستپێکردنی یاریەکە گەیشتە ئەوێ ، لەگەڵ گەیشتنی تۆپ بۆ لیۆ ئەو جوڵانەوانەی دەست پێکرد کە تا ئێستاش نەوەستاون ، لە چەند یاریزانێک دەرچوو و گۆڵێکی تۆمارکرد ، ریکساک پرسیاری پێناسی ئەو یاریزانەی کرد کە بەو باڵا بچووکە ئەو ئاستە بەرزە نیشان دەدەات ، وەڵامیان دایەوە : ئەوە ئەو ئارجەنتینیەیە کە دەبوو تاقیتکردایەوە ، ڕاستەوخۆ ریکساک لەوێدا وتی دەبێت گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەین بە زووترین کات بە بێ دواکەوتن ، پاشان لە باوکی پرسی چەند ڕۆژە لە بەرشەلۆنان ؟ ئەویش وتی ١٥ ڕۆژ . ریکساک وتی : کاتمان بە فیرۆ داوە و دەبێت بەزووترین کات گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەین .
دوای دوو ڕۆژ خێزانەکەی میسی جانتا و شتومەکەکانیان پێچاویەوە و گەڕانەوە ڕۆساریۆ ، بەڵام لە بەرشەلۆنا واژووکردن وا ئاسان نەبوو بەھۆی ناڕەزایی ھەندێک لە کارگێڕەکانی یانەکە ، کە بەھۆی بچووکی باڵای ھەندێکیان تەنانەت پێشنیاری ئەوەیان کرد ببێتە یاریزانی تۆپی پێی بچوککراوە ، دوو مانگ تێپەڕی ھێشتا بلوگرانا گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەکەی رۆزاریۆ واژوو نەکردبوو ، خێزانەکەی زوو زوو پەیوەندیان بە مینگیلا کرد و کە مینگیلا لەو کاتەدا زۆری لە ریکساک دەکرد بە زووترین کات گرێبەستی لەگەڵ واژووبکات بەھۆی ئەوەی چەند یانەیەکی تر ئەوروپی لەسەر ھێل بوون ، ھەردووکیان لە یەکێک لە چێشتخانەکانی کەناری ڕووباری لابارپێلونیتا یەکیان بینی ، لەو چێشتخانە بەرشەلۆناییە کە لە کۆمەڵگایەکی وەرزشی دەچوو ، دوای نان خواردن ریکساک کاغەزێکی دەرھێنا و لەسەری نوسی : من کارلیس ریکساک یارمەتیدەری ڕاھێنەری یانەی بەرشەلۆنە بۆ تۆپی پێ ، ڕایدەگەینم کە ئیلتیزام بە واژووکردنی گرێبەست دەکەین لەگەڵ لیۆنێل میسی لە باری ڕێکەوتن لەسەر مەرجەکانی ڕێکەوتنامەکە و بەھاکەی لەلایەن ھەردوولا. ئەم ھەواڵە گەیشتە بنەماڵەی میسی و ئێستا لە پێناو گرێبەست واژووکردن ، دەبوو میسی ماڵئاوایی لەو شارە بکات کە لێی گەورە بوو بوو ڕووبکاتە بەرشەلۆنا .
خێزانەکەی کۆبونەوەیەکیان لە دەوری مێزێک گرێدا بۆ ئەوەی بڕیاری یەکلایی کەرەوە بدەن ، میسی ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی بۆ خۆشەویترین یانەی خۆی کە بەرشەلۆنا بوو دەربری ، لەسەر ئارەزووی خۆی بە فڕۆکەیەکی ھێلی ئیبریا ڕاستەوخۆ بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوت و لە شاری بەرشەلۆنا لە یەکێک لە ھۆتێلەکان نیشتەجێ بوو نزیک لە یاریگای کامبوونی جیھانی ، ھەرچەندە نزیکبوو لە کامب نوو بەڵام میسی ڕۆژانێکی یەکجار ناخۆشی بەسەر برد لە سەرەتا ، سەرەڕای ئەوەی دەبوو خۆی زۆربەی کارەکانی بکات کە تەمەنی زۆر لەوە بچوکتر بوو بتوانێت و سەرەڕای دووری لە نیشتمانی و خێزانەکەی و ھۆکارە دەروونیەکانی تر.
میسی زۆر بەزووی لە گەڵ کلتوری تازەی ئیسپانیا ڕاھات ، خێزانەکەی لە خۆیانیان دەپرسی ئایا ئەزموونی میسی لەگەڵ بارسا و ئەگەری سەرکەوتنی شایستەی ئەو ھەموو ماندووبوون و ئازارەیە کە چەشتیان تاوەکو کوڕەکەیان گەیاندە ئەوێ ؟ دوا تر خۆرخی میسی بڕیاریدا بگەڕێنەوە بۆ ڕۆزاریۆ و بە خێزانەکەی وت : من و ماتیاس و رۆدریگۆ دەگەڕێینەوە بۆ رۆزاریۆ تۆ لێرە بمێنەوە لەگەڵ میسی لە بەرشەلۆنا و ھەر ئەوەش ڕوویدا. دواتر میسی گرێبەستی پیشەگەری خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنا لە مانگی سێی ساڵی ٢٠٠١ واژووکرد و لەو کاتەوە کاروانی ئەفسانەیی خۆی دەستپیێکرد و داھێنانەکانی سەری ھەڵدا کە ھیچ سنورێکیان بۆ نیە.
ژیانی تایبەتی
ماکارینا لیمۆس یەکەم خۆشەویستی مێسی بوو کە دانیشتووی ھەمان ئەو شارەیە مێسی تێدا لە دایک بوو . مێسی سەبارەت بە لیمۆس وتوویەتی کاتێک بەھۆی پێکان گەڕاوەتەوە ئارجەنتین پێش جامی جیھانی ٢٠٠٦ چاوی بە لیمۆس کەوتەوە و ناسیویەتی . وە ھەروەھا جگە لە لیمۆس مێسی پەیوەندی لەگەڵ لوسیانا سالازار ھەبووە کە کچە نمایشکارێکی ئارجەنتینیە . لە مانگی یەکی ٢٠٠٩ لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ کەناڵی ٣٣ وتی : خۆشەویستێکم ھەیە لە ئارجەنتین دەژی و دڵخۆش و ئاسوودەم لەگەڵیدا. لەم دواییەشدا لەگەڵ ئەنتۆنێلا ڕۆکوزۆ بینراوە کە ئەویش ھەر ئارجەنتینیە و خەڵک ڕۆساریۆییە و تا ئێستاش لەگەڵ ئەوەدا پەیوەندی ھەیە. بەو پێیەی مێسی کەسێکە زۆر خۆی دەپارێزێت لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکەمی باسی ژیانی تایبەتی خۆی دەکات زانیاری ئەوتۆ لە بارەیەوە لەبەر دەستدا نیە .
میدیا
وێنەی مێسی لەسەر بەرگی یاری ڤیدیۆیی (Pro Evolution Soccer ٢٠٠٩)
وە (Pro Evolution Soccer ٢٠١١) دانرا ، ھەروەھا لە کەمپینی ڕیکلام بۆ ھەردوو یارییەکە بەشداربوو . وە ھەروەھا لە ھەمان یاری ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ تۆرێس بە ھاوبەشی لەسەر بەرگی یارییەکە بوون. مێسی گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای ئەدیداس ھەیە و ڕیکلام بۆ ئەو کۆمپانیایە ئەنجام دەدات. وە ھەروەھا لە ٢٠١٠ مێسی گرێبەستێکی لەگەڵ ”ھێربا لایف” واژۆکرد کە سپۆنسەری دەزگا خێرخوازییەکەی مێسی دەکەن. لە ساڵی ٢٠١١ مێسی لە ١٠٠ کەسە بەناوبانگەکەی گۆڤاری تایمز ھەڵبژێدرا ، کە تایبەتە بەو ١٠٠ کەسەی کە لە ماوەی ئەو ساڵەدا زۆرترین کاریگەرییان لەسەر جیھان ھەبووە . لە مانگی چواری ٢٠١١ ، مێسی پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک کردەوە ، کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا زیاد لە ٦ ملیۆن ھاندەری کۆکردەوە و ئێستا پەیجەکەی مێسی خاوەنی زیاد لە ٢٤ ملیۆن ھاندەرە.
کاری خێرخوازی
لە ساڵی ٢٠٠٧ ، دەزگای لیۆ مێسی دامەزراند ، کە دەزگایەکی خێرخوازییە بۆ پەرەپێدانی خوێندن و تەندروستی مناڵان . مێسی لەوبارەیەوە دەڵێت ” کە کەمێک بەناوبانگ بووم ، ھەلی ئەوەم بۆ ڕەخسا کە یارمەتی ئەو مناڵانە بدەم کە پێویستیان پێیەتی ” .. بەو پێیەی خۆی لە مناڵیدا ئازاری زۆری چەشتووە بەدەست باری تەندروستی و ھەژارییەوە ، مێسی زۆر کەسێکی بە سۆزەوە بەرامبەر مناڵان و نەداران . ھەر مناڵێکی ئارجەنتین چارەسەری لە وڵاتەکەی نەبیت ، دەزگاکەی مێسی دەیھێنیتە ئیسپانیا و بێ بەرامبەر چارەسەری بۆ دەکات . لە ٢٠١٠/٣/١١ مێسی وەکو باڵوێزی UNICEF ی نیەتپاکی دەستنیشان کرا . کاری مێسی پارێزگاریکردنە لە مافی مناڵان و لەو رووەشەوە بەرشلۆنە یارمەتیدەرێکی گەورەی مێسیە ، چونکە بەرشەلۆنا و UNICEF پەیوەندییەکی پتەو لە نێوانیاندا ھەیە .
یانەی بەرشەلۆنە
مێسی لە کاتی یاریکردن لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە
لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٣ مێسی یاری بۆ چەند یانەیەکی پلە بچووکەکانی بەرشەلۆنا ئەنجامدا وەکو (بەرشەلۆنای بچووک – ب) ، (بەرشەلۆنا کادێتی ب ) ، ( بەرشەلۆنا کادێتی – آ ) کە ھەموویان بەشێک بوون لە ئەکادیمیای لاماسیا. لەگەڵ کادێتی آ مێسی ٣٠ یاری ئەنجامداوە و ٣٧ گۆڵی تۆمارکرد. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ گوێزرایەوە بۆ پلەیەکی بەرزتر کە ”بەرشەلۆنا جوڤێنیل – ب” بوو ، ھێندەی نەبرد لەوێش نەماوە و پەیوەندی کرد بە ” جوڤینێل - آ ) لە وێ جوڤینێل – آ مێسی ١٤ گۆڵی لە ٢١ یاری تۆمارکرد و سەرنجی مامۆستاکانی بۆخۆی ڕاکێشا. دوای تاقیکردنەوەی پێنج یانەی ئەکادیمیای لاماسیا ، لە (٢٠٠٣/١١/٢٩) مێسی یەکەم یاری خۆی بۆ یانەی سێھەمی بەرشەلۆنا ئەنجامدا کە ٥ گۆڵی لە ٨ یاری بۆ تۆمارکرد . پاشان لە ٢٠٠٤/٣/٦ گوێزرایەوە بۆ تیمی دووەمی بەرشەلۆنا کە لە خولی پلە دووی ئیسپانی یاری دەکرد .
مێسی لە ساڵی ٢٠٠٣ یەک یاری بۆ تیپی یەکەمی بەرشەلۆنا ئەنجامدا بەرامبەر پۆرتۆ کە لەو کاتەدا تەمەنی ١٦ ساڵ و ١٤٥ ڕۆژ بوو . پاشان تێپەڕبوونی کەمتر لە ساڵێک لەگەڵ تیپی دووەم . لە بەرواری (٢٠٠٤/١٠/١٦) ئەو کاتەی تەمەنی ١٧ ساڵ و ١١٤ ڕۆژ لەلایەن فرانک ڕیکاردی ڕاھێنەری ئەوکاتەی بەرشەلۆناوە بانگھێشتی تیپی یەکەمی بەرشەلۆنا کرا و بەشداری لە یاری بەرامبەر ئیسپانیۆل کرد . بەوەش بووە سێھەم گەنجترین یاریزان لە مێژووی بەرشەلۆنا کە یاری لە لالیگا کردبێت بەڵام پاشان لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆیاک کریکیچ ژمارە پێوانەییەکەی مێسی شکاند. مێسی ئەو کاتەی تەمەنی گەیشتە ١٧ ساڵ و ١٠ مانگ و ٧ ڕۆژ بووە گەنجترین یاریزان کە گۆڵی بۆ بەرشەلۆنا تۆمارکردبێت لە لالیگا ، بەڵام دووبارە ئەو ژمارە پێوانەییەی لەلایەن بۆیانەوە شکێنرا ھەرچەندە مێسی خۆی گۆڵەکەی بۆ دروست کرد. مێسی سەبارەت بە فران ڕیکارد دەڵێت : ھەرگیز ئەوە لەبیر ناکەم ، کە ئەو منی کردە یاریزانێکی پیشەگەر ، بڕوا و متمانەی بەمن ھەبوو لە کاتێکدا تەمەنم تەنیا ١٦ و ١٧ ساڵان بوو .
مێسی ئێستا دووەم یاریزانە لە مێژووی بەرشەلۆنا کە زۆرترین گۆڵی بۆ ئەو یانەیە تۆمارکردبێت و تەنیا سیزار ڕۆدریگێز ئەلڤارێز لەو زیاتری تۆمارکردووە کە خاوەنی ٢٣٥ گۆڵە.لەدایکبوون : 24/6/1987

مێسی ئێستا دووەم یاریزانە لە مێژووی بەرشەلۆنا کە زۆرترین گۆڵی بۆ ئەو یانەیە تۆمارکردبێت و تەنیا سیزار ڕۆدریگێز ئەلڤارێز لەو زیاتری تۆمارکردووە کە خاوەنی ٢٣٥ گۆڵە.
سلیـــمانی
مێژووی شـــــــاری سلێمانس
شاری سلێمانی لە ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابان ەوە ئاوەدانکراوەتەوە. ئیبراھیم پاشا شارەکەی بە ناوی باوکییەوە، سلێمان پاشا، ناوناوە. سلێمانی جگەلەوەی دەبێتە پایتەختی میرنشینی بابان، لەھەمان کاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکە. زاراوەی سۆرانی لە ناوچەکەدا پەرە دەستێنێ و دەبێتە زمانی خوێندن و نووسین بە جۆرێک کە زاراوەی گۆرانی لە ناوچەکەدا بەرەو کەمبوون و نەمان دەچێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لەساڵی ١٨٥١ وە لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی جیھانی یەکەم، شاری سلێمانی دەخرێتە سەر کۆماری ئێراقی ئەمڕۆ. لە ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحموود بووە. شاری سلێمانی جگە لەوەی لانکەی ڕۆشنبیر و تێکۆشەران بووە، مەڵبەندی ھەڵگیرسانی چەندان شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە مێژووی کوردستاندا. بەپێی ڕۆژنامەی ژین لە ساڵی ١٩٥٥ پانی ڕووی شاری سلێمانی ٢٠ ملیۆن و ٢٥٠ ھەزار مەترە و ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە ٦٠ ھەزار کەس و نزیکەی ٧ ھەزار خانووی تیادایە. لە شەش گەڕەکی سەرەکی پێکھاتووە ئەوانیش کانی ئاسکان،گۆیژە، مەڵکەندی، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن گەڕەکی جوولەکانی جارانیش کە ئێستا خراوەتە سەر گەڕەکی سەرشەقام.
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)